ئاگادارييهك له کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئهو كهسانهى دهيانهوێت گەشت بۆ وڵاتی ئێران بكهن
کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران داوا لە هاووڵاتییان دەکات ئەگەر بۆ کارێکی زۆر پێویست نەبێت جارێ سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران نەکەن و دهلێ:”ئەگەر بۆ کارێکی زۆر پێویست نەبێت جارێ سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران نەکرێت بە مەبەستی گەشتکردن بۆ وڵاتی ئێران، یان بەپێچەوانەوە .
له ئاگادارييهكدا كه ئهمرۆ يهكشهممه، 16-1-2022 کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بڵاو يکردۆتهوه تێدا راى گهياندووه: ”ئاگاداری هەموو گەشتیاران و هاووڵاتییانی خۆشەویست دەکەین لەبەر بارینی بەفرێکی زۆر و سەختیی رێگاکان و کەمبوونی ئاستی بینین و تێکردنی بەفرێکی زۆر بە با و کڕێوە و خراپیی کەشوهەوا و سەرەڕای خاوێنکردنەوەی جادە و رێگا سەرەکییەکان و گۆڕەپان و شەقامەکان بە بەردەوامی لەلایەن تیمەکانی بەفرڕاماڵینی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنی رێگاوبان و تیمەکانی بەشی خزمەتگوزاریی دەروازەکەمان و هەروەها بارینی بەفرێکی زۆر لەناو رێگاکانی ناو سنووری ئێراندا، داوا دەکەین ئەگەر بۆ کارێکی زۆر پێویست نەبێت جارێ سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران نەکرێت بە مەبەستی گەشتکردن بۆ وڵاتی ئێران، یان بەپێچەوانەوە و ئەو هاووڵاتییە ئێرانییانەی کە دەیانەوێت سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن تاکوو بارودۆخەکە بەباشی ئاسایی دەبێتەوە.”