سەرۆکی نوێی پەرلەمانی ئەوروپا هەڵبژێردرا

نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ يه‌كێتى ئه‌وروپا رايگه‌ياند:” پەرلەمانی ئەوروپا ئەمڕۆ سێشەممە، رۆبێرتا مێتسۆلا، وەکوو سەرۆکی نوێی پەرلەمانی ئەوروپا هەڵبژێردرا.
 
دلاوه‌ر ئاژگه‌يى، راشيگه‌ياند:” رۆبێرتا، خەڵکی وڵاتی ماڵتایە و، تەمەنی ٤٣ ساڵە و، لەکووتلەی پارتی گەلی ئەوروپا (EPP) یە .”
 
ئه‌وه‌شى خسته‌روو كه‌ سه‌رۆكى نوێى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا لە کۆی 690 دەنگ توانی 458 دەنگ مسۆگەر بکات .
Back to top button