19 پەنابەری كورد برياره‌ ئه‌مشه‌و له‌ رووسياوه‌ بگەڕێنەوە ھەرێمی كوردستان

 19 پەنابەری كورد برياره‌ ئه‌مشه‌و له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه‌، بگەڕێنەوە ھەرێمی كوردستان.

به‌پێ ى زانيارييه‌كانى ده‌زگاى ميديايى ( خواكوڕك ) گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و 19 كۆچبه‌ره‌ كه‌ بڕياره‌ ئه‌مشه‌و بگه‌رێنه‌وه‌ لەچوارچێوەی ھەوڵەكانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى كۆچبه‌رانه‌ كه‌ لە رووسیاوە دره‌نگانى ئه‌مشه‌و  لە فڕۆكەخانەی پیتره‌سبۆرگ به‌ڕێ ده‌كه‌ون و له‌ رێگاى فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر ده‌گه‌رێنه‌وه‌ ھەرێمی كوردستان.”

له‌ماوه‌ى ڕابردوو له‌لايه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاره‌زوومه‌ندانه‌ ژماره‌يه‌كى زۆر كۆچبه‌رى كورد كه‌ به‌ناياسايى ويستيان بچينه‌ وڵاتانى ئه‌وروپا  و رێگايان پێ نه‌درا و له‌باره‌دۆخێكى خراپدابوون گه‌ڕێندرانه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان و، حكومه‌ت ئاماده‌يى خۆشى ده‌ربڕيوه‌ بۆ يارمه‌تى دانى ئه‌وانه‌ى تريش كه‌ ده‌يانه‌وێت ئاره‌زوومه‌ندانه‌ بگه‌رێنه‌وه‌.

 

Back to top button