حکومەت كارێكى گرنگ بۆ جوتیاران دەکات

له‌ ئاگادارييه‌كدا وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايده‌گه‌ينێت: بە هەماهەنگی کەرتی تایبەت ،هەڵدەستێ بە دابینکردنی (ئامێر و کەڵوپەلە پێشکەوتووەکانی کشتوکاڵی)بەشێوەی قستی درێژخایەن بەبێ وەرگرتنی هیچ پێشەکیەک، تاوەکو بەردەست بوونی ئامێرەکان بۆ جوتیاران ، بەنرخێکی گونجاو ، بەلێخۆشبوونی گومرگی و بەخشینی تابلۆی کشتوکاڵی ،وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ پاڵپشتی و ئاشنایەتی جوتیارانی ئازیزی هەرێمی کوردستان بە تەکنەلۆژیایی نوێ لەبەرهەم هێنانی کشتوکاڵی.”

 

له‌ ئاگادارييه‌كه‌يدا راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو راى گه‌ياندووه‌:” بەپێی بریاری ژمارە (79) ی ئەنجومەنی وەزیران ،وە رەزامەندی هەر سێ وەزارەتی (وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو – ناوخۆ – دارایی و ئابوری )، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە هەماهەنگی کەرتی تایبەت ،هەڵدەستێ بە دابینکردنی (ئامێر و کەڵوپەلە پێشکەوتووەکانی کشتوکاڵی)بەشێوەی قستی درێژخایەن بەبێ وەرگرتنی هیچ پێشەکیەک، تاوەکو بەردەست بوونی ئامێرەکان بۆ جوتیاران ، بەنرخێکی گونجاو ، بەلێخۆشبوونی گومرگی و بەخشینی تابلۆی کشتوکاڵی ،وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ پاڵپشتی و ئاشنایەتی جوتیارانی ئازیزی هەرێمی کوردستان بە تەکنەلۆژیایی نوێ لەبەرهەم هێنانی کشتوکاڵی.”

وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ده‌شلێت:” بۆ ئەو جوتیارانەی کە خوازیاری وەرگرتنی ئامێر و کەڵوپەلی کشتوکاڵین،بەمەبەستی تۆمارکردنی ناویان و پێدانی زانیاری لەسەر جۆری ئامێر و کەڵوپەلەکان و پرکردنەوەی فۆرم ، لە رێکەوتی 2022/1/23 دەتوانن سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن .

Back to top button