بە بڕیاری مەسرور بارزانی، 11 ملیار دینار بۆ هه‌ردوو پرۆژەی ڕێگای باچیکا و ئیبراهیم خەلیلی نێوده‌وڵه‌تى خەرج کران.

سه‌رپه‌رشتيارى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ رايده‌گه‌ينێت كه‌ بە بڕیاری مەسرور بارزانی، 11 ملیار دینار بۆ هه‌ردوو پرۆژەی ڕێگای باچیکا و ئیبراهیم خەلیلی نێوده‌وڵه‌تى خەرج کران.

گۆهدار شێخۆ، سه‌رپه‌رشتيارى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌، 23-1-2022 راى گه‌ياند:” به‌ بريارى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، 11 ملیار دینار بۆ هه‌ردوو پرۆژەی ڕێگای باچیکا و، ئیبراهیم خەلیلی نێوده‌وڵه‌تى خەرج کران.

راشيگه‌ياند:” بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و تايبه‌تى خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌، له‌ سنوورى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ بڕيارى جێ به‌جێ كردنى پرۆژه‌ى رێگاى باچيكا وه‌كو جووت سايد و، رێگاى ئيبراهيم خه‌ليل له‌لايه‌ن رێزدار مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاته‌دان.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه‌ پرۆژه‌كه‌ له‌ ماوه‌يه‌كى نزيك ده‌كه‌وێته‌ خزمه‌ت خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ و، كاروبارى ته‌كنيكى و ئه‌ندازيارى ده‌ست به‌ كارى خۆيان ده‌كه‌ن.

Back to top button