هاتووچۆ شوفێران ئاگادار دەکاتەوە.

هاتووچۆی سلێمانی رایدەگەینێت : دوو ڕێگە هاتە داخستن و شوفێران لێ ئاگادار دەکاتەوە.

لە ئاگادارییەکەدا ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند:شوفێران ئاگادار دەکەینەوە بەهۆی بەفربارین و بوونی تەمێکی زۆر ڕێگەی شاخی گۆیژە و چیای ئەزمەڕ داخراون.”

هاوکات هاتووچۆی سلێمانی، داوا لە هاووڵاتییان دەکات ئەو ڕێگەیانە بەکارنەهێنن تا دووبارە شیاو دەبن بۆ هاتووچۆکردن.”

Back to top button