رووسیا کاردانەوەی دەبێت سەبارەت بە هەواڵی دەرچوونی دیپلۆماتەکانی لە ئۆکراینا

 

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە سەر بڵاوبوونەوەی هەواڵی ڕاگەیاندنەکانی رۆژئاوا سەبارەت بە دەرچوونی دیپلۆماتەکانی ڕووسیا لە ئۆکراینا کاردانەوەی وڵاتەکەی ئاشکرا کرد .

 

بە پێی ڕاپۆرتی ” ئیسپۆتنیک ” رووسی ” ماریا زاخاڕووا ” گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە هەواڵی دەرچوونی دیپلۆماکارانی ڕووسیا لە ئۆکراینا لە مانگی ژوییە ، پیلان بووە بە ئامانجی کشانەوەی باڵیۆزی وڵاتانی رۆژئاوایی بووە لەو وڵاتە .

 

“زاخاڕووا “ئاماژە بەوە دەکات ڕاگەیاندنەکانی ڕۆژئاوا بە تایبەت ” نیۆرک تایمز ” نزیک بە یەک مانگ لەمەوبەر ، واتە لە کریسمسی ئۆرتۆدۆکسەکان ” کاتێک چەندین دیپلۆماتی ڕووسی بۆ سەردانی بنەماڵەکانیان دەگەڕێنەوە رووسیا ، هەواڵی چەواشە بڵاو دەکەنەوە کە گۆیا دیپلۆماتەکانی ڕووسیا بە فەرمانی دەسەڵات ئۆکراینایان بە جێهێشتووە .

لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە دەکات ئامانج لە داڕشتنی ئەو هەواڵە بێبنەمایانە دەرچوونی دیپلۆماتکارانی ئەمریکی ، بەریتانی ، ئوسترالیا ، کەنەدا و چەندین وڵاتی دیکە بوو تا دوا جار ئیسرائیلیش لە ئۆکراینا کشاوە ، ئەوەش تەنیا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ، ئەمریکا شەڕی دەروونی لە گەڵ رووسیا و جیهان دەکات لە پێناو بەرژەوەندی خۆیدا .

 

سەرچاوە ، ئیسپۆتنیک رووس

Back to top button