مۆساد سوود لە پێگاسۆس وەردەگرێت

 

سەرچاوە سیاسییەکان لە تەلئەبیب تێوەگلانی دەزگایەکی تری ئەمنیان لە بەکارهێنانی بەرنامەی سیخوڕیی “پێگاسوس” ئاشکرا کرد لە لایەن کۆمپانیای هێرشبەری ئیسرائیلی سایبەر (NSO)

 

ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاند کە مۆساد لە ژێر سایەی سەرۆکی پێشووی” یۆسی کۆهین” ئەم بەرنامەیەی بە شێوەیەکی نافەرمی بەکارهێناوە بە شکاندنی مۆبایلی ژمارەیەک کەسایەتی هەرێمی و نێودەوڵەتی

 

بەپێی ڕۆژنامەی هارتس لە ژمارەی ڕۆژی یەکشەممەی خۆیدا زۆرێک لە کارمەندانی کۆمپانیاکە لەبەردەم پەیامنێرەکەیدا دانیان بەوەدا ناوە کە ” بەرپرسانی مۆساد لە چەند بۆنەیەکدا داوایان لە کۆمپانیاکە کردووە کە بە بەکارهێنانی بەرنامەی پێگاسوس چەند ژمارە تەلەفۆنێک هاک بکات

Back to top button