فشاری زیاتر دەخرێتە سەر ئێران

لەگەڵ ئەوەی چەند مانگێکە گفتوگۆکانی ناوه‌کی لە ڤیەننا بەردەوامە و، به‌ قۆناغێکی گرنگ تێپەر دەبێت، دیپلۆماتێکی ئەوروپایی ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند:” چەند ڕۆژێک ماوە بۆ دانوستانەکان بۆ گەیشتن بە کۆدەنگییەک کە ڕێکەوتنی ناوکی ساڵی 2015 لەگەڵ ئێران ڕزگار بکات.”

“ئەو دیپلۆماتە پلەبەرزەی بارەگای یەکێتی ئەوروپا لەبرۆکسل گوتی:” گفتوگۆکان ئێستا پێویستی بەفشارە لەسەر ئێران بۆ چارەسەرکردنی تەواوی كێشەكان.”

هاوكات نوێنەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆزێب بورێل ڕایگەیاند:” ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، ڕاپۆرتی خۆی به‌ وەزیرانی دەرەوە دەدات سەبارەت بە بەرەوپێشچوونی دانوستانەکان.”

س: ئه‌لحه‌ده‌س

Back to top button