سه‌در : جارێكی دیكه وڵات راده‌ستی گه‌نده‌ڵكاران ناكه‌ینه‌وه و نیشتمانه‌كه‌مان به‌وانه‌ی ئه‌ودیو سنوور نافرۆشین
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ده‌لێ: جارێكی دیكه ده‌نگی دڕنده‌كان به‌رز ده‌بێته‌وه، كه جگه له هه‌ڕه‌شه هیچی دیكه‌ی له‌سه‌ر نییه.
له تویتێكدا ئه‌مرۆ هه‌ينى 18-2-2022، موقته‌دا سه‌در، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی ( تویته‌ر ) نووسیویه‌تی: “جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه له هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانه‌كانمان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی ده‌كرێت، كه حكومه‌تێك ده‌بێت ( نه شه‌رقییه و نه غه‌ربیه)، به‌ڵكو خه‌ریكه رووناكییه‌كه‌ی له هه‌موو به‌شه‌كانی عێراق و خۆره‌كه‌ی و كانیاوه‌كانی و دارخورماكانی و خاكه‌كه‌ی سه‌رچاوه ده‌گرێت.. خۆشه‌ویستی نیشتمان له بڕوادایه”.
له تويتهكه رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ده‌شلێ، “لێره‌وه ده‌ڵێم، با به‌س بێت هه‌ڕشه و شهڕفرۆشییهكانتان، ئێمه جارێكی دیكه وڵات راده‌ستی گه‌نده‌ڵكاران ناكه‌ینه‌وه و نیشتمانه‌كه‌مان به‌وانه‌ی ئه‌ودیو سنوور نافرۆشین”.
له كۆتايى تويتهكهشى سه‌در نووسیویه‌تی: “زۆربه‌ی گه‌ل له‌گه‌ڵ حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانییه، ئێمه‌ش ده‌سته‌وه‌ستان نابین و رێگه‌ش به تیرۆرستان و گه‌نده‌ڵكاران ناده‌ین فه‌رمانڕه‌وایی ئێمه بكه‌ن و مێژووه‌كه‌مان به هێز و ئارامگرتن و دانبه‌خۆداگرتن ده‌وڵه‌مه‌نده”.