د.شاخه‌وان عه‌بدوڵا دڵنيايى به‌ خه‌ڵكى كه‌ركووك ده‌دات … چەند كێشەیەكی جووتیارانی سنووری كەركووك چارەسەر دەكات

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد ژمارەیەك كێشە و گرفتی خەڵكی سنووری پارێزگای كەركووكی چارەسەر كردووە و ده‌شلێت: دڵنیابن بەردەوام لەگەڵ خەڵك دەبم و لەهەر کێشەیەک هاوکار و پاڵپشتیان دەبم.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كه‌ وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى ( خواكوڕك ) كه‌وتووه‌، د. شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، راى گه‌ياند:” لەماوەی یەک مانگی رابردوو جیا لەراپەراندنی ئەرکی خۆمان چەند دیدارو کۆبونەوەکمان لە پێناو کەرکوک و کێشەکانی ئەنجامدا .”

د.شاخه‌وان عه‌بدوڵا، له‌باره‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى كوردانى شارى كه‌ركووك كه‌ له‌ حه‌وت خاڵدا باسى كردووه‌ به‌مشێوه‌ى خواره‌وه‌يه‌:

يه‌كه‌م : گەمارۆی سەر گوندی شناغەی سەر بە قەزای دووبزمان هەڵگرت و ئێستا هاووڵاتییانی گوندەکە دەتوانن دەست بە کاری جوتیاری خۆیان بکەن.

دووه‌م : محەمەد خەفاجی وەزیری کشتوکاڵی عێراقمان بانگهیشت کرد دەربارەی ئەو زیادەرۆیانەی دەکرێتە سەر زەوی جوتیارانی ناوچەکە لەلایەن هاوردەکانەوە گفتوگۆمان کرد و ئەوەشم پێ راگەیاند کە خەڵکێک لەناو وەزارەت تێوەگلاوە لەو بابەتەو دەبێت چارەسەر بکرێت، بۆیە بریاردرا کۆنگرەیەک لەبەغدا بەنزیکانە بکرێت بۆ ڕیگری کردن لەو بابەتەو بەپێی مادەی ١٤٠ کار بۆ چارەسەریان بکرێت.

سێيه‌م : عەلا رەکابی وەزیری بازرگانی عێراقمان بانگهێشت کرد جیا لە باسکرنی کۆی کێشەکان کە تایبەت بە وەزارەتەکەیان بابەتی گواستنەوەی فۆرمی خۆراک بۆ کەرکووک و دانەوەی پارەی جوتیارانی کوردستان بۆ ساڵەکانی ٢٠١٤ و٢٠١٥ و٢٠١٦ مان کرد کە نزیکەی ٣٠٨ ملیار دینارە و ڕیگەچارەیەک دانرا بۆ دابین کردنی ئەو بڕە پارە لە چوارچێوەی بودجەی 2022.

چواره‌م :  لەگەڵ عادل کەریم وەزیری کارەبای عیراق جیا لەباسکرنی کێشەکانی کارەباو هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنیان لەهەمان کاتدا داوام لێکرد کارەبای کەرکووک چارەسەر بکرێت و پێداویستییەکانی کەرکووک دابین بکات بەتایبەتی محاوویلەی كارەبا، چونکە گرفتی گەورە هەیە لەو بارەوە و بەڵێنی هاوکاری و جێبەجێ کردنی دا.

پێنجه‌م : لەبارەی دروستکردنی سەربازگە لەگەرەکی حساباتی شاری كەركووك لەگەل فەرماندەی ئۆپەراسیونەکان قسەم کردوەو بەڵێنی ڕاگرتنی داو و لە نزیکیشەو چاودێری دەکەم.

شه‌شه‌م :  دەربارەی ئەو بەرێزانەی ناویان لە کەرتی تەندروستی هاتووەتەوە و ناهێلن لە کەرکووک دەوام بکەن لەبەرئەوەی خەڵکی کەرکوک نین لەهەفتەی داهاتوو لەگەل وەزیری تەندروستی و لایەنی پەیوەندیدار رێک دەکەوین لەسەر دانانی میکانزمیک بۆ چارەسەرکردن و دەستبەكاربوونیان.

حه‌ته‌م :  لەبارەی گەندەڵیش هەنگاوی یەکەممان ناوە و تەواوی دەکەین پشت بەخودا.

هه‌ر له‌ راگه‌يێندراوه‌كه‌يدا د. شاخەوان عەبدوڵا دڵنيايى ده‌داته‌ خه‌ڵكى كه‌ركووك و ده‌لێت:” دڵنیابن بەردەوام لەگەڵ خەڵك دەبم و لەهەر کێشەیەک هاوکار و پاڵپشتیان دەبم.

Back to top button