سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى سه‌رۆكى كۆمسيۆنى ئه‌ورووپا كۆبوونه‌وه
پاشنيوهڕۆ ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2022/2/18 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌راوێزى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مارگريتيس شيناس جێگرى سه‌رۆكى كۆمسيۆنى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌كه‌كه‌دا ڕه‌وشى عيراق، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى سياسى خرانه به‌ر باس و هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عيراق كرده‌وه.
جێگرى سه‌رۆكى كۆمسيۆنى ئه‌ورووپا ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه ئه‌وان به بايه‌خه‌وه سه‌يرى دۆخى عيراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن و پێيانوايه ده‌رفه‌رتێك هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى عيراق باشتر له‌سه‌ر پێى خۆى بوه‌ستێ تا شه‌ڕى تيرۆر بكات و بتوانێت له ڕێگه‌ى بنياتنانى ديموكراسى و دامه‌زراوه‌كانه‌وه، ئاشتى و سه‌قامگيرى دابين بكات.
به‌ڕێزيان گوتى: يه‌كێتيى ئه‌ورووپا به‌رده‌وام و پابه‌نده به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان و هيوادارين كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. هه‌روه‌ها سوپاسى هاريكاريى هه‌ولێر و به‌غداى له‌گه‌ڵ يه‌كێتيى ئه‌ورووپا ده‌باره‌ى پرسى كۆچ و كۆچبه‌ران كرد.
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌دا ڕايگه‌ياند: ئه‌ورووپييه‌كان ئاماده‌ن بۆ هاوكارى و وه‌ك هاوبه‌ش سه‌يرى عيراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها سوپاسى هاريكاريى هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كرد.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگيى يارمهتيدان و هاوكاريى ئه‌ورووپا بۆ عيراق كرده‌وه تا بتوانێت كێشه‌كانى چاره‌سه‌ر بكات كه ده‌بێته هۆى دابينكردنى سهقامگيريى سياسى و ڕايگه‌ياند گرنگه يه‌كێتيى ئه‌ورووپا سياسه‌تێكى گشتگيرى به‌رامبه‌ر عيراق و هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت.
دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.