سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیری بەرگری ئیتالیا کۆبووەوە
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە شاری میونشنی ئەڵمانیا لەگەڵ لۆرێنزۆ گویرینی وەزیری بەرگری ئیتالیا کۆبوەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 18ی2ى 2022 لە شاری میونشنی ئەڵمانیا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لۆرێنزۆ گویرینی وەزیری بەرگری ئیتالیا کۆبووەوە.
لە کۆبووەنەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتالیا کرا . جەخت لە سەر گرنگیی هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کرا لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و سەقامگیری ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا.