ڕووسیا بۆ جەنگی ناوشارەکانی ئۆکراینا بەکرێگیراوانی سووری و ئێرانی دەباتە ئەو وڵاتە

 

واڵستریت ژورناڵ ” لە زمان چەند  بەرپرسێکی ” سی ئای ئەی ”  ئەمریکی ئاشکرای دەکات رووسیا بۆ ئەوەی جەنگ بخاتە ناودڵی شارەکانی ئۆکراینا ، خەریکی سازو سەودایە لە گەڵ سووریا بۆ ئەوەی بەکرێگیراوانی میلیشیایی سەر بە ئێران بێنێتە ناو خاکی ئۆکراینا .

واڵستریت ژورناڵ هاوکات لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا ئاماژەی بەوە کردووە ، ڕووسیا بۆ ماوەی 7 ساڵ دەبێت وەک هێزێکی سەربازی لە سووریادا بوونی هەیە و زۆرێک لە هێزەکانی میلیشیایی سەر بە ئێران و سووریای کڕیوە و ئەمڕۆ بەنیازە لە ئۆکراینادا شەڕیان پێبکات ، چونکە پۆتن پەیوایە ئەو هێزانە ئەزموونی باشیان لە جەنگی نێوشارەکاندا هەیە و دەتوانن بە تەواوی ئۆکراینا بەرەوە وێرانی بەرن .

 

لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە کراوە ، ئەو سیاسەتەی ڕووسیا ئاماژە بەوەیە ، بەردەوام دەبێت لە هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراینا

سەرچاوە ، ئینتەرنشناڵ

Back to top button