لیزا كاكەیی: بهيانى ئهمرۆ لە هەولێرەوە پارە بۆ سلێمانی نێردراوە و نازاندرێ بۆچی مووچە دابەش ناكەن؟
ئەندامێكی لێژنەی دارایی دارایی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای كرد، لە هەولێرەوە پارەیەكی زۆر بۆ سلێمانی نێردراوە، نازاندرێت بۆچی تا ئێستا بانکەکانی سلێمانی بە بیانووی نەبوونی سیولە لە بانکەکان، مووچە دابەش ناکەن؟
لیزا كاكەیی، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان راى گهياند، بەپێی بەدواداچوونەكانی ئەو، بەیانیی ئەمڕۆ بڕی 22 ملیار و 900 ملیۆن دینار، لە داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان، بۆ پارێزگاری سلێمانی و ناوچەكانی دەوروبەری نێردراوە تاوەكوو مووچەی كارمەندانی وەزارەتی تەندروستی پێ دابەش بكەن.
ئهو ئهندامهى ليژنهى دارايى پهرلهمانى كوردستان دهشلێ “نازاندرێت بۆچی تا ئێستا بانکەکانی سلێمانی بە بیانووی نەبوونی سیولە لە بانکەکان، مووچە دابەش ناکەن؟!”.
لیزا كاكەیی، پرسيار دهكات و دهلێ:” ئایا بۆ ئەوەیە هاوڵاتیان خۆپیشاندان بکەن و ناڕەزایی دژی حکومەت دەرببڕن؟ یان ئەمەش پیلانێکی دیکەی سزادانی خەڵکی سلێمانیە لە لایەن کاربەدەستانی ئەو شارەوە؟