وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی مووچەی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی مووچەی بڵاوکردەوە و، پێنج شەممە مووچەی چەند شوێنێکی تر بۆ مانگی 2_2022 خەرج دەکرێت.

 

بەپێی ئەو لیستەی ئەمڕۆ سێشەممە،15_3_2022، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردۆتەوە و وێنەیەکی دەست دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە تێدا هاتووە:” ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ١٧/ ٣/ ٢٠٢٢، مووچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و هێزی زێرەڤانی و هێزی بەرگری فریاکەوتن و بەڕێوەبەرایەتی دامو دەزگاکانی نەوت، بۆ مانگی ٢/ ٢٠٢٢ خەرج دەکرێت.

Back to top button