69 پەرلەمانتار داوای كۆبوونەوەی پەرلەمان لەبارەی پێكهێنانی هێزی هاوبەش بۆ دەروازە سنوورییەكان دەکەن
69 پەرلەمانتار کە زۆرینەن لە پەرلەمانی کوردستان داوای بەدواداچوون بۆ پێکهێنانی هێزی تایبەت بۆ چاودێریی دەروازە سنوورییەکان، دەکەن و بۆ ئەم مەبەستەش یاداشتێکیان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد.
لە یاداشتێکدا کە وێنەیەکی دەست دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە تێدا 69 پەرلەمانتار واژۆیان کردووە، ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە سەبارەت بە بابەتی ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ پێکهێنانی هێزێکی هاوبەش بۆ رێگە گرتن لە هەر پێشێلکاری و سەرپێچی و کاری نایاسایی لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، بهئامادهبوونی (وهزیری ناوخۆ و وهزیری پێشمهرگه وهزیری دارایی حكومهتی ههرێمی كوردستان).