دژەتیرۆری کوردستان دوو تیرۆریستی داواکراو رادەستی دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان دوو تیرۆریستی داواکراو رادەستی دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەکاتەوە.

لە راگەیێندراوێکدا، بەرێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 16_3_2022، رای گەیاند:” هەردوو تیرۆریست (حسن فلاح فرحان مجول و مرتضی لطیف مشرف مجول) ئەندامی چالاکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بوون، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان لە شاری هەولێر دەستگیر کران.

 

راشیگەیاند :” بەهۆی ئەوەی لە داواکراوانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق بوون، لەسەر داوای دەزگای ناوبراو و بە فەرمانی دادوەر لە رۆژی 16ی ئاداری 2022 رادەستی دەزگای دژەتیرۆری عێراق کرانەوە.

Back to top button