ئاسایشی هەولێر زانیاریی لەبارەی کوشتنی ئافرەتێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە دەخاتە روو

به‌رێوه‌به‌رايه‌تى ئاسایشی هەولێر زانیاریی لەبارەی کوشتنی ئافرەتێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە دەخاتە روو.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر راگەیاندراوێکی سەبارەت کوشتنی ئافرەتێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بڵاوکردەوە كه‌ تێدا هاتووە: “پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تاوانی کوشتنی ئافرەتێک بە ناوی (کوێستان پیرۆت خدر) لە گەڕەکی کوردستان-ی شاری هەولێر ڕوویدا و تیمەکانی لێکۆلینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان و بنکەی ئاسایشی گەڕەک گەیشتنە شوێنی تاوان و دەستیان کرد بە لێکۆلینەوە و دەرکەوت لەلایەن هاوسەرەکەی بە ناوی (أ، ش، ع) لەسەر کێشەی خێزانیی بە چەقۆ کوژراوە”.

له‌ راگه‌يێندراوه‌كه‌ هه‌روه‌ها ئەوەش خراوەتە روو: “دواتر توانرا دوای کەمتر لە دوو کاتژمێر تاوانبار دەستگیر بکرێت و لەسەر فەرمانی داوەری لێکۆلینەوە بە ماددەی 406 لەلامان بەندکراوە و لە ڕێگەی دادگا ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە”.

Back to top button