سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان : “ئالنگاری راستینەمان لەپێشە و دۆستی زۆر باشمان لە لەندەن هەن بۆ یارمەتیدانمان

 

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، سەبارەت بە چاوپێکەوتنەکانی دەرەوەی کۆبوونەوە فەرمییەکانی لە بەریتانیا لە تویتێکدا ئاماژە بەوە چاوپێکەوتنانە دەکات .

سەرۆكی حكومەت لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی كردەوە “خۆشحاڵ بووم لە دەرەوەی کۆبوونەوە فەرمییەکان، چاوم کەوت بە ساجید جاوید سکرتێری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ تەندروستی، نەدیم زەهاوی سکرتێری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ پەروەردە و گرێگ هاندز وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ وزە”.

مەسرور بارزانی لە بەشێک لە تویتەکەیدا دەنووسێت “لایەنی زۆر گرنگی بەرنامەی چاکسازی و مۆدێرنیزەکردنی ئەوەیە كە خەڵکانێك هەن ئەنجامیان داوە”.

مەسرور بارزانی هەروەها نووسیویەتی “ئالنگاری راستینەمان لەپێشە و دۆستی زۆر باشمان لە لەندەن هەن بۆ یارمەتیدانمان”.

Back to top button