لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی لێکۆڵینەوە لە داهات و خەرجییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەکرێت

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە داهات و خەرجییەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە پێکهێنرا.

لە نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە واژۆی ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی بەسەرەوەیە و وێنەیەکی دەست دەزگای میدیایی خواکوڕك کەوتووە تێیدا هاتووە: “ئاماژە بە کۆبوونەوەی رۆژی 16/5/2022، لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە کێشەی داهات و خەرجییەکانی لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین، لەسەر فەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بریاری پێکهێنانی لیژنەیەک درا.

وەک لە نووسراوەکە هاتووە، لیژنەکە بەدواداچوون دەکات و راپۆرتێک لەمبارەیەوە ئامادە دەکات، پێویستە گشت دامودەزگاکانی حکومەت هاوکاری تەواوی لیژنەکە بکەن و داتا و زانیاری پێویست بخرێنە بەردەست.

Back to top button