Jannah Theme License is not validated, Go to the theme options page to validate the license, You need a single license for each domain name.

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە وەکالەت دەستبەکاربوو

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ـی ئایاری ٢٠٢٢، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا، ڕاسپێردرا بە وەکالەت کاروباری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی ھەرێم رایی بکات.

 

لە مەراسیمێکدا کە د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران تیایدا ئامادەبوو، کەمال محەمەد، بەشێوەیەکی فەرمی بە وەکالەت لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دەستبەکاربوو و ئەرکی راییکردنی کاروبارەکانی وەزارەتی لە ئەستۆ گرت.

 

هەر لە مەراسیمەکەدا د ئومێد سەباح، پاڵپشتی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکاکەت دەربڕی و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە هەردوو ئەرکەکەیدا.

Back to top button