ئەنجومەنی وەزیران بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، پێش نیوهڕۆی ئهمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی 15ی حوزەیرانی 2022، ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان به سهرۆكایهتی مهسرور بارزانی سهرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران كۆبوونهوهی ئاسایی خۆی ئهنجام دهدات.
به گوێرهی كارنامهی كۆبوونهوهكه ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنەڕوو:
– ئەنجامی سەردانی شاندی هەرێم بۆ دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ لە بەغدا تایبەت بە راپۆرتی تیمی هاوبەشی چاودێری دارایی.
– رەوانەکردنی راپۆرتی ژمارە (3) تایبەت بە یاسای چاکسازی بۆ پەرلەمانی کوردستان.
– کۆنووسی لیژنەی باڵای چارەسەرکردنی کێشەی موڵکداریی کریستیانەکان.
– پێشنیاری درێژکردنەوەی ماوەی کارکردن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (132) تایبەت بە داشکاندنی رێژەی 15% لەو پێشینانەی حکومەت کە لەلای هاووڵاتییانە وەک (پێشینەی خانووبەرە و قەرزی بچووک و پێشینەکانی بانکی کشتوکاڵی و پێشینەی پڕۆژەکانی پیشەسازی و گەشتیاری) و پابەندی دارایی کەڵەکەبووی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و دەستەبەری کۆمەڵایەتیش و سزای دواکەوتن و سوود لەسەر باج و رەسم.