سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا دەكات
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا لە شاندی باڵای ئەنجوومەنی نشتیمانیی کورد لە سووریا ، سەەرۆک بارزانی بە هەڵسەنگاندنی دۆخی سیاسیی ناوچەیی و جیهانی ئامۆژگارییەکانی خۆی خستە ڕوو ، هاوکاتیش جەختی کردووە ، ڕۆڵەکانی گەلی کورد پێویستە لە وڵات و زێدی خۆیان بمێننەوەو بۆ کەسی بەجێنەهێڵن .
ڕۆژی شەممە 18ـی حوزەیرانی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا كرد.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا و شاندی میوان وردەكاری و دواپێشهاتەكانیان لەمەڕ دۆخی گەلی كورد لە سووریا و نیگەرانییەكانی هاووڵاتیانی كورد لەبارەی داهاتوویان لە سووریا بۆ سەرۆك بارزانی شیكردەوە.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی تێبینی و ئامۆژگارییەكانی پەیوەست بە بارودۆخی گەلی كورد لە سووریا خستەڕوو و جەختیشی لەوە كردەوە كە پێویستە هاووڵاتیان و ڕۆڵەكانی گەلی كورد لە سووریا زێد و وڵاتی خۆیان جێنەهێڵن و خۆڕاگر بن.