سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە شاری هەولێر دەكات

 

ئەمڕۆ دووشەممە ، سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەڵاحەددین پێشوازی لە ئۆلیڤییێ دیكۆتینی كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە شاری هەولێر كرد.

 

لەو دیدارەدا دۆخی سیاسیی عێرا ق و ناوچە تاوتوێ کرا و دوا پێشهاتەکای سووریش تیشکی خرایە سەر .

 

لەوانەیە وێنەیەک لە ‏‏‏٦‏ كەس‏ و ‏‎‎people standing‎‎‏‏ بێت

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئۆلیڤییێ دیكۆتینی كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە شاری هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و فەڕەنسا و پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی مانگی ڕابردووی نێوان سەرۆك ماكرۆن و سەرۆك بارزانی تاوتوێ كرا.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و سیناریۆ و ئەگەرەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق لە قۆناغی داهاتوو ئاڵوگۆڕ كرا.

دواپێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی سووریا و ئاییندەی گەلی كورد لە وڵاتی سووریا تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.

Back to top button