موقتەدا سەدر لە دوای دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارەکانی، یەکەم پەیامی بڵاو کردەوە

 

لە نوێترین پەیامی خۆیدا ، موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر ، ڕەتی دەکاتەوە لایەنێکی دەرەکی بووبێتە هۆکاری بڕیاردان بۆ دەستلەکرکێشانەوەی پەرلەمانتارەکانی لە پەرلەمانی عێراق .

لە بەشێک لە پەیامەکایدا ، سەدر ڕشکاوانە ئاماژە بەوە دەکات ، “ئەو دەنگۆیەی کە دەڵێت کشانەوەمان بەهۆی هەڕەشەی ئێرانەوە بووە، درۆیە و دوورە لە راستیەوە

هاوکات ئاماژە بەوە کراوە “ئەو دەستەی کە هەندێك بە (باڵی ئێران) ناوی دەبەن، پێشێلکاری سیاسی دژی دەسەڵاتی دادوەری عێراق دەکات و هەوڵ دەدات بۆ قازانجی خۆی بەکاری بهێنێت”.

لە کۆتاییشدا موقتەدا سەدر داوای هەڵوێستێکی بوێرانە لە لایەنەکان دەکات لەپێناو چاکسازی و رزگارکردنی نیشتیمان و ملکەچنەبوون بۆ فشاری تایفی.

Back to top button