زیاتر لە 158 هەزار تۆن گەنمی جووتیاران وەرگیراوە

 

 

بە پێی پلانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە پێناو بووژانەوەی بەرهەمی ناوخۆیی ، جووتیارانی هەرێمی کوردستان بەو پەڕی دڵنیایی گەنمەکانیان دەدەنە سایلۆی هەولێر و سارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان .

 

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ھەرێمی كوردستان لە لیدوانێكدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : “تائێستا لە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان 158 هەزار تۆن گەنمی جووتیاران وەرگیراوە”.

 

هاوکات ئاماژە بەوە دەکات “وەک قۆناغی سەرەتا ئێستا 35 ملیار دینار بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران هاتووە، لەو بڕەش 10 ملیار دابەشکراوە، ئەوەی ماوە لەم هەفتەیە بەسەر جووتیاران دابەش دەکرێت”.

 

لە ساڵی رابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیارانی دانا، پڕۆژەکە بریتییە لە دروستکردنی چەندین سایلۆی مۆدێرن و عەمبارکردن و بەرھەمھێنانی خۆراک و بە بازاڕکردنی گەنم و دانەوێڵە و دروستکردنی بەرهەمە خۆراکییەکان، بە تازەترین تەکنەلۆجیا و بە گوێرەی ستانداردە جیهانییەکان، کە ئەمەش ئاسانکاری زیاتری بۆ جووتیاران کردووە و ئەمساڵ گرفتنی رادەستکردنی گەنمیان نابێت..

Back to top button