فەرماندەیی بارزان: باوکی بکوژی دوو مامۆستاکە ھیچ پلە و پۆستێکی سەربازی لای ئێمە نییە
فەرماندەیی بارزانـــی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت: باوکی بکوژی دوو مامۆستاکە ھیچ پلە و پۆستێکی سەربازی لای ئێمە نییە.
لە روونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی دەست دەزگای میدیایی خواکوڕك کەوتووە، فەرماندەی بارزان، رایگەیاند: “دوای رووداوەکەی ئەمڕۆی زانکۆی سەلاحەددین لە ھەندێ دەزگای راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وا بڵاوکراوەیەوە، گوایە باوکی تۆمەتبار فەرماندەیە لە فەرماندەیی بارزان، لێرەوە رایدەگەیەنین باوکی تۆمەتبار ھیچ پلە و پۆستێکی سەربازی لە فەرماندەیی بارزان نییە، ئەو زانیاریانەی بڵاوکراونەتەوە دوورن لە راستیەوە”.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی فەرماندەی بارزان، هاتووە: “پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بۆ قوربانیانی کارەساتەکەی ئەمڕۆی زانکۆی سەلاحەددین رادەگەیەنین،ھەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە باوکی تۆمەتبار ھیچ پلە و پۆستێن سەربازی نییە و زراندنی ناوی فەرماندەیی بارزان لەلایەن ھەندێ دەزگای راگەیاندن بە مەبەست بووە”.