سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی بۆ شا عەبدوڵڵای دووەم دەنێرێت

ئەمڕۆ سێشەممە 28 حوزەیران، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پرسە و هاوخەمی بۆ شاعەبدوڵڵای دووەم شای شانشینی ئوردنی هاشمی نارد بۆ ڕووداوی بەندەری عەقەبە کە بووە هۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی دەیان کەس.

 

لە پەیامەکەیدا سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوەکە و گەلی ئوردن کرد و هیوای چاکبوونەوەی خێراشی بۆ بریندارەکان خواست .

لە بەرامبەردا شاعەبدوڵڵای دووەم ، سوپاس وپێزانینی خۆی وگەلی ئوردنی بۆ سەرەخۆشی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.

Back to top button