لەسەر ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران بە کوژمەی 517 ملیۆن دینار مۆنۆمێنتى ئەنفال لە چەمچەماڵ نۆژەن دەکرێتەوە
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان رایدەگەیێنێت : لەسەر ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران بە کوژمەی 517 ملیۆن دینار مۆنۆمێنتى ئەنفال لە چەمچەماڵ نۆژەن دەکرێتەوە.
لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان رای گەیاند:” لە پاش ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران ، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە گوژمەی ٥۱۷ ملیۆن دینار چەند پرۆژەیەک لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی چەمچەماڵ ئەنجام دەدات.
هەر بەم بۆنەیەوە،ئەمڕۆ ٢٩-٦-٢٠٢٢ هابیل حاجی ئەحمەد بەڕێوەبەرى مۆنۆمێنتى ئەنفال لە چەمچەماڵ، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، لەئەمڕۆ بەدواوە پڕۆژەى نۆژەنکردنەوەى بیناى بەڕێوەبەرایەتى مۆنۆمێنتى ئەنفال دەست بە جێبەجێکردن دەکات، بۆیە لەئەمڕۆ بەدواوە کارو چالاکى و پێشوازى لە شاندى بیانى و ناوخۆیی و ڕێکخراوەکان ڕادەگرین، تا وەکو کۆتایی جێبەجێکردنى پڕۆژەکە .
پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی مۆنۆمێنتی ئەنفال پێکدێت لە نۆژەنکردنەوەی گۆڕستانی مۆنۆمێنت و بینای مۆنۆمێنتەکە و ھەڵکەندنی بیرێکی ئیرتیوازیی و ڕاکێشانی ئاو.
پرۆژەکە بە گوژمەی ٥١٧ ملیۆن دینار و بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەندازیارانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی جێبەجێ دەکرێت.