د. ئومێد سەباح: ده‌رگای گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دانه‌خراوه
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی کوردستان ڕایگەیاند: ده‌رگای گفتوگۆ دانه‌خراوه و هه‌ر كاتێك به‌غدا واده‌یه‌كی دیاریكرد، حكوومه‌تی هه‌رێمی ئاماده‌ی دانووستانه.
ئەمڕۆ چوارشەممە، د.ئومێد سه‌باح، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، دوایین پێشهاته‌كان و ئه‌و هێرشانه‌ی كرانه سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر و دانه‌گاز، ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بووه و له‌وێ به وردی باس له پلانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ناردنی هێزێكی وه‌زارتی پێشمه‌رگه كرا.
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران باسی لە دانووستانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵیش کرد‌و، گوتی: ده‌رگای گفتوگۆ دانه‌خراوه و هه‌ر كاتێك به‌غدا واده‌یه‌كی دیاریكرد، حكوومه‌تی هه‌رێمی ئاماده‌ی دانووستانه.
ئومێد سه‌باح، گوتیشی: سه‌رۆكی حكوومه‌ت له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی راسپارد، ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ چه‌كی بێ مۆڵه‌ت قه‌ده‌غه بكرێت و نابێت هیچ كه‌س له رێگه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی هه‌یه، ئاسایشی خه‌ڵك تێكبدا”.