لە کەرکوک 27 هەزار دۆنم زەوی کورد داگیر کراوە
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ، فەهمی بورهان ، ، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات لە دوای ڕووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر تا ئێستا زیاتر لە 27 هەزار دۆنم زەوی کورد داگیر کراوە
فەهمی بورهان هاوکات ئاماژە بەوە دەکات “به رۆژی رووناك به به‌رچاوی حكومه‌تی عێراق و له‌ژێر ناوێكی دیكه، ته‌عریب بەجۆرێکی دیکە درێژه‌ی هه‌یه و زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی كورد داگیر ده‌كرێت.” ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد تەعریب بە پشتیوانیی هێزە ئەمنییەکان درێژەی هەیە.