زیاتر لە ٣ ملیار دینار بۆ گەیاندنی کارەبای ٢٥ گوندی گەرمیان تەرخان دەکرێت

 

 

فەرمانگەی میدیاو زانیاری لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات . سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخان و خەرجکردنی گوژمەی ٣ ملیار و ٦٢٧ ملیۆن و٨٣٦ هەزار دینار بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەیاندنی کارەبا بۆ ٢٥ گوندی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان.

 

دەی ڕاگەیاندراوەکە

 

لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ خزمەتکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە سنوری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخان و خەرجکردنی گوژمەی ٣ ملیار و ٦٢٧ ملیۆن و٨٣٦ هەزار دینار بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەیاندنی کارەبا بۆ ٢٥ گوندی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان. گوژمەکەش بە شێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرھێنانی وەزارەتی کارەبا جێبەجێ دەکرێت.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

 

٤ی تەمووزی ٢٠٢٢

Back to top button