پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری بە ماددەی هۆشبەرەوە راگەیاند

دوو تۆمەتبار لەهەولێر لەکاتى هەوڵدان هەڵهاتن لەدەستى پۆلیس بەماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران

بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسى هەولێر رایگەیاند: بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، دوو تۆمەتباریان بەناوەکانی (ڕ. ڕ.) و (د. ح.) دەستگیر کرد کە لەکاتی بینینی هێزەکانی پۆلیس هەوڵی ڕاکردنیان دابوو بەڵام هێزەکانمان دەستگیریان کردن، لە کاتی دەستگیر کردنیان دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (BMW) و ماددەی هۆشبەر تەرازوی کێشانی ماددەکە و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددەکە و دوو دامربۆکس داگیرا و ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر کران.

Back to top button