مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی پێشەوا قازی دەکات
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی عه‌لی قازی، كوڕی شه‌هید پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د، په‌یامێكی هاوخه‌می ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو كرد.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی، عه‌لی قازی ناسراو به كوڕی ره‌ش، په‌یامێكی هاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرد و تێیدا هاتووه، “بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک عەلی قازی، کوڕی شەهید پێشەوا قازی محەمەدمان پێگەیشت”.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی سەرۆکی حکومەت هاتووه، “پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێز و نیشتمانپەروەری پێشەوا قازی دەکەین و هاوخەمیانین. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت”.