راپۆرتی كۆمپانیای دیلۆیت سەبارەت بە وردبینی كەرتی نەوت و گازی ھەرێم بۆ چاره‌گی یه‌كه‌می 2022 بڵاوکرایەوە
كۆمپانیای دیلۆیت راپۆرتی خۆی له‌باره‌ی وردبینی كەرتی نەوت و گازی ھەرێم بۆ چاره‌گی یه‌كه‌می 2022 بڵاوكرده‌وه
لە چوارچێوەی پرۆسەی وردبینی سەربەخۆیی کەرتی نەوت و غاز، وەک بەشێک لە دەستپێشخەری تایبەت بە شەفافیەت لە بەرنامەی کاری ئەنجومەنی وەزیران، حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتی چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢ی تایبەت بە داتا و زانیاری نوێ لەبارەی هەناردەکردن، بەکاربردن، خەرجی و داهاتەکانی نەوت لە (١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ تاوەکو ٣٠ی ئاداری ٢٠٢٢) بڵاو کردەوە و کۆمپانیای دیلۆیتی جیهانیش دوای وردبینی پشتڕاستی کردووەتەوە.
به گوێره‌ی راپۆرتی دیلۆیت نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌كراو به بۆری 36 ملیۆن و 453 هه‌زار و 590 به‌رمیل بووه، فرۆشتن بۆ پاڵاوگه‌كان 284 هه‌زار و 436 به‌رمیل بووه و كۆی هه‌نارده و به‌كاربردنیش 39 ملیۆن و 88 هه‌زار و 710به‌رمیل بووه.
راپۆرتی كۆمپانیای دیلۆیت له راپۆرته‌كه‌یدا شیكاری بۆ فرۆشتنی نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌كراو به بۆری كردووه، 34 ملیۆن و 923 هه‌زار و 168 به‌رمیل نه‌وتی خاو بۆ كڕیاران گواستراوه، تێكڕای نرخی به‌ده‌ستهاتووش بۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی فرۆشراوو، 86.730 دۆلار بووه.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، قەرزدانەوەی کۆمپانیای وزەی توركی (TEC) و کۆمپانیای پێترۆلی تورکیی نێودەوڵەتی (TPIC) 125 ملیۆن دۆلار بووه و سافى باڵانسی کاشی وەرگیراو لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەى فرۆشتنى نەوت و چالاكییە پەیوەندیدارەكاندا یه‌ك ملیار و 343 ملیۆن‌و 481 هه‌زار و 232 دۆلار بووه له ماوه‌ی ئه‌و 3 مانگه‌دا.
دەتوانن لەم لینکەی خوارەوە تەواوی ڕاپۆرتەکە ببین:
Kurdistan Regional Government of Iraq (b-cdn.net)
18 تەمووز