
سێ بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له هه‌ولێر گیران
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، گرتنی سێ تۆمه‌تبار و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بڕێكی زۆر ماده‌ی هۆشبه‌ریان له شارهدێیەکی سه‌ربه هه‌ولێر راگه‌یاند.
لە راگەیێندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان رای گه‌یاندووه، له به‌حركه ده‌ست به‌سه‌ر 570 گرام ماده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری كریستاڵ و بڕی 390 گرام حه‌شیش و بڕی 30 گرام جامایكا و 46 حه‌بی هۆشبه‌ردا گیرا.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه :” هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سێ تۆمه‌تبار به ناوه‌كانی “س، ف، ب” و “ب، ب، ع” و “ڕ، ش، ق” كه بازرگانن و ماده‌ی هۆشبه‌ریان بڵاو كردووه‌ته‌وه، گیران.
ئەوەشی خستۆتەڕوو کە په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه كراوه‌ته‌وه و ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه كراون.
