بابەکر زێباری : عێراق هێچی لە دەست نایەت جیا لە بەیاننامە دەرکردن

 

لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ، بابەکر زێباری سوپاسالاری پێشووی عێراق ڕایگەیاند ، ، عێراق جگە لە دەركردنی بەیاننامە و هەڵوێستی سەر كاغەز، ناتوانێ هیچ هەنگاوێكی كرداری لە دژی توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بنێت

 

زێباری هاوکات ئاماژە بەوە دەکات ، توركیا و پەكەكە بەو شەڕەی ناویانەتەوە، مەترسییان لەسەر ژیانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و عێراق دروست كردووە، لە كاتێكدا هەردووكیان ”به‌ ئاسانی ده‌توانن ئه‌و شه‌ڕ و ئاژاوه‌یه‌ له‌ هەرێمی كوردستان نه‌هێڵن“.

 

لە بەشێک لە قسەکانیدا ئاماژە بە ڕۆڵی نەرێنی ” پەکەکە دەکات و ڕایدەگەێنێت لە پەكەكە زیان بە هەرێمی كوردستان دەگەیەنێت ، پێم باشە ئوەیان بیر بێنمەوە ”ئەو ڕۆژانەی ئێمە لە شاخ بووین، نەبووین بە سه‌رئێشه‌ بۆ كوردستانەكانی ئێران و توركیا و سووریا، ئه‌وانیش ده‌توانن وابكه‌ن، به‌ڵام چونكه‌ داروده‌سته‌ی دوژمنن، بۆیە زیانمان پێدەگەیەنن“.

سەبارەت بە کاردانەوەی دامەزراوە فەرمییەکانی عێراق زێباری ئاماژە بەوە دەکات كە ،  ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و دامەزراوە پەیوەندیدارەكانی عێراق بەیاننامەیان دەركردووە و بەشێكیان داوایان كردووە گرووپە نایاساییەكانی عێراق كە ئەوان بە تیرۆریست ناویان هێناون، لە عێراق بچنە دەرەوە، ”بەڵام باوەڕیان پێناكەین و ئەوان ناتوانن هیچ بەرامبەر بە پەکەکە و توركیا بكەن، تەنیا بەیاننامە دەردەكەن و هەمووی قسه‌یه، ئەگینا بڕیار بوو دۆخی شنگال چارەسەر بكەن و ڕێككەوتنیشیان لەسەر كردبوو، ئەی دواتر چیان كرد؟ بەداخەوە بەغدا توانای نییە و تەنانەت زۆرجاریش شەڕ لەنێوان پەكەكە و سوپای عێراق دروست بووە، گرووپە چەكدارە عێراقییەكان لایەنگریی پەكەكەیان كردووە“.

 

لە کۆتاییشدا خەخت دەکاتەوە  كە توركیا و پەكەكە ”بە قسەی كەس ناكەن“ و كێشەی گەورە لە ناوچەكە دەنێنەوە.

 

Back to top button