شاندێكی باڵای ئەمنیی سه‌ربازی عێراق گه‌یشتنه‌ زاخۆ

 

شاندێكی باڵای سه‌ربازی عێراق، به‌سه‌رۆكایه‌تی جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان بە یاوەری وەزارەتی پێشمەرگە گه‌یشته‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ و له‌ باره‌ی هێرشه‌كه‌ی گوندی په‌ره‌خێ لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوونی زیاتر ده‌كه‌ن.

 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 26/7/2022، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، شاندێکی باڵای ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان بە سەرۆکایەتی عەبدولئەمیر شەمری، جێگری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان بە یاوەری قەیس حەمداوی، سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق بۆ ئۆپراسیۆنەکان و فەرماندەی پاسەوانی سنوور، گەیشتنە ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ.

 

هاوکات ئاماژە بەوە کراوە  ئامانج لە سەردانەکە بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواچوونی هێرشەکانی سەر گوندی پەرخێیە کە بەهۆیەوە زیاتر له‌ 30 گەشتیاری ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، بوونه‌ قوربانی.

Back to top button