موقتەدا سەدر بۆ خۆپێشاندەران: گەندەڵکارانتان تۆقاند و بڕۆنەوە ماڵەکانتان
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2022/07/0211245-scaled.jpg)
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا لەبارەی خۆپێشاندانەکانی ئەمڕۆ رایگەیاند، پەیامەکەیان گەیشتووە و داوا دەکات دوو رکات نوێژ بکەن و بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ژمارەیەک لەلایەنگرانى رەوتى سەدر لە بەغداى پایتەخت خۆپێشاندانیان دەستپێکرد لە دژى بەربژێرکردنى محەممەد شیاع سوودانى، لەلایەن چوارچێوەى هاوئاهەنگى بۆ پۆستى سەرۆکوەزیران و چوونە نێو باڵەخانەى پەرلەمانى عێراق لە ناوچەى سەوز.
موقتەدا سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند، “ئەمە شۆڕشی چاکسازیی و نەهێشتنی گەندەڵییە.. گەندەڵکارانتان تۆقاند”.