سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوایەک ئاراستەی خۆپیشاندەران وچەند لایەنی دیکە دەکات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2022/07/frame-website-1-97.jpg)
محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوا لە خۆپێشاندەران دەکات بەردەوام بن لە سرووشتیی ئاشتییانەی خۆپێشاندانەکەیان.
هاوکای حەلبووسی ، داوا لە هێزە ئەمنییەکانیش دەکات مامەڵەیەکی “خراپ” لەگەڵ خۆپێشاندەران نەکەن.
لە بەشێکی دیکەدا محەممەد حەلبووسی داوا لە ئەمیندارێتی گشتیی پەرلەمانی عێراق دەکات لەگەڵ خۆپێشاندەران کۆببنەوە.