سەرکردەیەکی عێراقی : بارزانی “تاكه كه‌سه” بتوانێت كۆتایی به چه‌قبه‌ستوویی پرۆسه‌ی سیاسیی له عێراق بهێنێت
عائید هیلالی، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانیی فه‌تح و به‌شدار له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بۆ میدیا عێراقییه‌كان، رایگه‌یاند: “بارزانی، بە دەستپێشخەرییەكانی دەتوانێت كۆتایی بەو چەقبەستووییە بهێنێت كه نزیكەی ساڵێكە بەهۆی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق درووست بووه”.
هیلالی هاوکات ئاماژه‌ی به‌وە دەکات ، سەرۆک “بارزانی، دەتوانێت رۆڵی نێوەندگیر بگێرێت، بۆ ئەوەی كۆتایی بە ناكۆكی لایەنە سیاسییەكان، بەتایبەتی لایەنە شیعییەكان بهێنێت، كە ئەوەش عێراق به‌ره‌و كۆتایی هێنان بە چەقبەستوویی سیاسیی ده‌بات”.
سەركردەكه‌ی هاوپەیمانی فەتح ئاشكراشی كرد: “كۆبوونەوەی مەسعود بارزانی و هادی عامری، بۆ ئه‌وه بووه، تا سەرۆك بارزانی، هەنگاو بنێت بەرە و كۆتایی هێنان بە چەقبەستوویی پرۆسەی سیاسی عێراق”.