هێرشبەرەکەی سەر سەلمان ڕوشدی: ڕێز لە “ئایەتوڵڵا خومەینی” دەگرم

 

پیاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ کە بە چەقۆ هێرشی کردە سەر سەلمان ڕوشدی دان بەوە دادەنێت کە “روحوڵا خومەینی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران، “لای پیاوێکی گەورەیە” و ڕێزی لێدەگرێت .

 

.هادی مەتەر ڕوونی ناکاتەوە کە ئایا ئیلهامی لە فەتوای ڕێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامی لەمەڕ کوشتنی ڕوشدی وەرگرتووە کە لە ساڵی 1988 دەرچووە، یان نا.

 

 

هادی مەتار کە تۆمەتی “کوشتن”ی قبوڵ نەکردووە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆستی ئەمریکی دەڵێت: “من ڕێز لە ئایەتوڵڵا دەگرم”. کارەکتەری درەوشاوەیە .

 

لەم چاوپێکەوتنە ڤیدیۆییەدا ئەو گەنجە دەستدرێژیکارە ڕایدەگەیەنێت کە تەنها چەند لاپەڕەیەکی کتێبی (ئایەتی شەیتانی)ی خوێندووەتەوە، کە سەلمان ڕوشدی نووسەرەکەیەتی.

Back to top button