دوای 16 ساڵ جیابوونه‌وه هه‌ردوو حزبی دیموكرات یه‌كیان گرته‌وه
هه‌ردوو باڵی حزبی دیموكرات دوای 16 ساڵ جیابوونه‌وه‌یان له یه‌كدی، ئه‌مڕۆ به‌یاننامه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌یان ده‌ركرد.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، ٣٠ی گەلاوێژ لە ڕێوڕەسمێکی بەشکۆدا کە بە بەشداریی سەدان کادر و پێشمـەرگە و، کەسایەتییە سیاسییە دێرینەکانی حیزبی دیموکرات بەڕێوە چوو؛ حزبە خۆشەویست و تێکۆشەرەکەی کۆمەڵانی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان یەکی گرتەوە.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: کە گومانی تێدا نییە کە یەکگرتنەوەی حزبی دیموکرات، دەبێتە دەسپێکی قۆناغێکی نوێ لە خەباتی ئەم حزبه.
له رێوڕه‌سمی یه‌كگرتنه‌وه‌كه‌دا، خالید عەزیزی، پیرۆزبایی ئەو یەکگرتنەوەی لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد و وتی: ئه‌وان ئیلهامدەر و هەوێنی هەموو سەرکەوتنەکانی حیزب بوون و لە قۆناغە سەخت و ناخۆشەکانی خەبات و تێکۆشانی حیزب‌دا پشتی ڕۆڵەکانی خۆیان بەر نەداوە و بە هیممەت و توانای لەبننەهاتوویان حیزبەکەیان هەستاندووهتەوە.