موقتەدا سەدر: رووخانی تەپۆلكەكەی كەربەلا هۆکارەکەی گەندەڵییەو دەبێت حکومەت بەزووترین کات لێکۆلینەوە بکات
ئەمشەو موقتەدا سەدر ڕێبەری رەوتی سەدر داوای لە حكوومەتی فیدراڵی كرد بە زووترین كات لێكۆڵینەوە لە هۆكاری رووخانی تەپۆلكەكەی كەربەلا كرد و ئەوەشی راگەیاندووە كە جارێكی تر گومان دەكرێت گەندەڵی هۆكار بووبێت.
سەدر لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) لەبارەی رووخانی ته‌پۆڵكه‌یه‌ك به‌سه‌ر مه‌زارگه‌ی قه‌تاره‌ی ئیمام عه‌لی له كه‌ربه‌لا، كە ژماره‌یه‌ك سەردانیکەر له‌ژێر داروپه‌ردوودا بوونە قوربانی، نووسیویەتی جارێكی تر گومانەكانی هەبوونی گەندەڵی بوونە هۆی ئەوەی هاووڵاتییانی مەدەنی لە رووداوەكەی قەتارەدا ببن بە قوربانی، بەڵام ئەمجارە گەندەڵی شوێنەكانی خواپەرستیشی گرتەوە.
هەروەها نووسیویەتی دوای ئەوەی سەرەخۆشی لە قوربانییان دەكەن، داوا لە حكوومەت دەكات بە زووترین كات لێكۆڵینەوە دەست پێبكات بۆ ئاشكراكردنی راستی، بۆ ئەوەی چیتر گەندەڵی مزگەوتەكان و شوێنەكانی خواپەرستی نەگرێتەوە، وەك چۆن دەزگاكانی دەوڵەت و وەزارەتەكانی گرتووەتەوە.
ئەمشەو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانی له كه‌ربه‌لا رای گه‌یاند كە ده‌یان تیمی فریاگوزاری و به‌رگریی شارستانی، له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراقه‌وه بۆ به‌هاناوه‌چوونی گیرخواردووان، گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوی دارووخانەكە و بتڵی ئۆكسجین گهیاندراوەتە ئه‌و شوێنه، بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ژێر داروپه‌ردوودا گیریان خواردووه، تا ئێستاش ژمارەیەك تەرم و بریندار دەرهێندراون.