ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەردەوام دەبێت

 

لە لیدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان، تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئاشکرای دەکات کۆتایی هەفتەی رابردوو قۆناغی پێنجەمی ئۆپەراسیۆنی “ئیرادەی پتەو”یان دەستپێکردووە و زیاتر لە چەند مانگێک بەردەوام دەبێت

 

خەفاجی هاوکات ئاماژەی بەوە کرد  لەنێوان فەرماندەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق پلان بۆ ئۆپەراسیۆنەکە دانراوە، بە ئامانجی کێوماڵکردنی ناوچەکانی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگەیە لە سنووری دیالە و خورماتوو.

هەروەها گوتی : هێزەکانی عێراق و پێشمەرگە گەیشتوونەتە خاڵی تەماس و ئەوەش ئامانجێکی گرنگی هەردوولایە، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ناوچانەی داعش وەک بۆشایی ئەمنی بەکاریدەهێنان.

 

جەختیشدەکاتەوە، پێشمەرگە و سوپای عێراق زیاتر لە ساڵێکە هەوڵەکانیان خستووەتەگەڕ و چەندین کۆبوونەوەیان کردووە، تا گەیشتوونەتە ئەو قۆناغەی ئێستا کە متمانە لەنێوانیاندا بونیاتنراوە بۆ بەگەڕخستنی هەوڵی هاوبەش و پێدانی پەیامێکی هاوبەش بە تیرۆریستان، لەپێناو پاراستنی خاکی عێراق.

 

وتەبێژی فەرماندەیی هاوبەشەکانی عێراق، ئەوەشی خستەڕوو: عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر پێکهێنانی ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش رێککەوتوون و پڕۆسەیەکی تەندروست لە نێوانیاندا دەستیپێکردووە و پێمان وایە ئەنجامی باشی دەبێت.

Back to top button