كرێی كارەبا كەم دەكرێتەوە

لەبارەی كەمكردنەوەی نرخی كارەبا بۆ كارگەكانی هەرێمی كوردستان وەزیری بازرگانی و وەزیری كارەبا كۆ بوونەوە.

رۆژی دووشەممە ٢٠٢٢/٨/٢٢ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و وەزارەتی کارەبا لە کۆبونەوەیەکدا گرفتی گرانی کرێی کارەبایان لەسەر کارگەکان و پڕۆژە پیشەسازیەکان تاوتوێ کردو و بڕیاریشە کاری جدی بکرێت بۆ کەمکردنەوەی کرێی کارەبا لەسەر پڕۆژە پیشەسازیەکان .

کوێستان محمد وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەوەکالەت و علی عوسمان بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری پیشەسازی و بەرێوەبەری گشتی بازرگانی و بەرێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی سەردانی وەزارەتی کارەبایان و کردو لەگەڵ کمال محمد صالح وەزیری کارەبا و بریکاری و وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی کارەبا کۆبونەوە و بە وردی تاوتوێی گرفتی کارگەکان و پڕۆژە پیشەسازیەکانیان کرد لەڕوی گرانی نرخی کارەبا ، کەوا تێچوی زۆری کارەبا بۆ کارگەکان کار لە نرخی کاڵاکانیان دەکات لە بازاڕدا.

لەئەنجامدا بڕیاردرا بە دروستکردنی لێژنەیەکی هاوبەش بە بەشداری نوێنەری دەستەی وەبەرهێنان بۆ ئامادەکردنی کۆنوسێک کە میکانیزمی گونجاو و چارەسەری تێدا بێت بۆ کەمکردنەوەی کرێی کارەبای کارگەکان و پرۆژە پیشەسازیەکان لە پێناو پەرەپێدانی بەرهەمی ناوخۆیی.

Back to top button