سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 22 ی ئاب ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سوزوکی کۆتارۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کرا.

باڵیۆزی ژاپۆن، ستایشی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و ئاسانکاریکردن بۆ وەبەرهێنەران و پشتگیریکردنی کەرتی تایبەت. ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.

سەرۆکی حکومەت، سوپاسی پشتیوانیی ژاپۆنی کرد بەتایبەتی کە لە ڕێگەی ئاژانسی جایکا و بە هاوکاری و هەماهەنگیی حکومەتی هەرێم ، چەند پڕۆژەیەک لە هەرێمی کوردستان ئەنحام دەدەن. خواستی پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانیشی لە گەڵ ژاپۆن لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە.

 

Back to top button