عه‌لی حه‌مه‌ساڵح : 470 ملیار دینار داهاتی سلێمانی بۆ چه‌ند كه‌سێك خه‌رج كراوه
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاویکردۆتەوە، 470 ملیار دینار، داهاتی سلێمانی له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی ده‌سه‌ڵاتداره و له بانكه‌كان به چكی بانكی خه‌رج كراون و زیاتر له 250 ملیار دیناریان ده‌ستكه‌وتوو.
روونیشی كردووه‌ته‌وه، له ماوه‌ی ڕابردوودا و تائێستا چه‌كی بانكی به بڕیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج نه‌ده‌كرا، به‌ڵێنده‌ران و ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م چه‌كی بانكیانهبوون ناچاربوون به 40% و كه‌متر له به‌هاكه‌ی خۆی له بازاڕدا بیفرۆشن.
ئەو پەرلەمنتارە زیاتر دەڵێ، له ماوه‌ی ڕابردوودا به پلانێكی تۆكمه چه‌ند كه‌سێكی ده‌ستڕۆشتوو به‌هاوكاری به‌رپرسانی بانك له بازاڕدا به نرخێكی كه‌م 25% تا 40% به‌هاكه‌ی ئه‌م چه‌كانه‌یان كڕیووه، ڕۆیشتوون له بانك گۆڕیویانه‌ته‌وه.
نمونه‌یشی به‌وه هێناوه‌ته‌وه كه چه‌كێك ڕهسیدهكهی 10 ملیار دیناره به سێ ملیار دینار له بازاڕدا كڕیوویانه، دواتر ڕۆیشتوون له بانك كردوویانه‌ته پاره و 10 ملیار دیناریان وه‌رگرتووه. دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه قه‌باره‌ی ئه‌م بازرگانی كردن و چه‌كی بانكی به پارهكردنه تائێسته زانراوه نزیكه‌ی 470 ملیار دیناره له داهاتی سلێمانی.