دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران گەشتیاران ئاگاداردەکاتەوە
لە ڕاگەیاندراوێکدا بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ، باسی لە راگرتنی کاتیی گەشتی هاووڵاتیان بۆ ئێران کردووە و هاوکات دووپاتکراوەتەوە کە جووڵەی بازرگانی بەردەوامە.
لە ئاگادارییەکەدا هاتووە: ئەو گەشتیارانەی بە نیازن سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن، ئاگاداردەکەینەوە کە گەشتکردن راگیراوە.”
هاوکات ئاماژە بەوە کراوە ، بڕیارەکە لەلایەن مەرزی تەمەرچین، واتا لایەنی پەیوەندیدار لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دراوە و بۆ “کاتێکی نادیارە”.
دوای گرژییەکانی بەغدا کە هاوکات بووە لەگەڵ سەردانی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ مەزارگەی پیرۆزی شیعەکان لە نەجەف و کەربەلا، کۆماری ئیسلامیی ئێران داوای لە زیارەتکاران کرد بۆ ماوەیەکی کاتی، سەردانەکەیان رابگرن.